وەقفی یەتیمەکان لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکیی خێرخوازی بەڕێوەدەبات راپۆرتی چالاکییەکانی لە مانگی رەمەزاندا بڵاو کردەوە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە و لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکییەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راپۆرتی چالاکییەکانی لە مانگی رەمەزان بڵاو کردەوە.
جەمیل جاهید ئونسال بەڕێوبەری گشتیی وەقفی یەتیمەکان راپۆرتی چالاکییەکانی وەقفەکە لە مانگی رەمەزانی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵیان داوە لە مانگی رەمەزاندا لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات هاڕیکاری بە سەر منداڵەکانی یەتیم و بێ کەس، مەغدوورەکانی جەنگی و کارەساتەکان دابەش بکەن و جەختی لەوە کرد کە هاوکارییەکان بە پشتگری خێرخوازەکان، ئەندامان و خۆبەخشانی وەقفەکە ئەنجام دراون.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە ناو وڵات بە نرخی ١ ملیۆن و ٣٢٧ ملیۆن و ٣٢٧ هەزار و ٤٠٠ لیرەی تورکی هاوکاری منداڵەکانی یەتیم و خانەوادەکانیان، بە نرخی ٣٢١ هەزار لیرە هاوکاری پارەیی بە قوتابییەکان کراوە. هەروەها بە نرخی ٤٥٠ هەزار لیرەی تورکی گۆشتی قوربانی، ١ ملیۆن و ١٩٢ هەزار و ٧٣٥ لیرەی تورکیا خۆراک دابەش کراوە و ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکی هاوکاری کارتی کڕین و ٤٦٤ هەزار لیرەی تورکی هاوکاری جڵوبەرگ ئەنجام دراوە کە بە کۆی گشتی دەکاتە ٦ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ١٣٥ لیرەی تورکی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە دەرەوەی وڵات لە وڵاتانی ئەفریقا وەک سۆماڵ، ئەتیۆپیا و نێجیریا، هەروەها لە وڵاتانی یەمەن، تورکستانی رۆژهەڵات، مەکەدۆنیا، کەمبۆچ و غەززە هاوکارییەکانی وەک ئێوارەخوانی ئیفتار، خۆراک، جڵوبەرگ و ئامێرەکانی تەندروستی بە نرخی ٦ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٣٥٠ لیرەی تورکی ئەنجام دراوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە مانگی رەمەزاندا وەقفەکە بە نرخی ١٢ ملیۆن و ٣٩٦ هەزار و ٤٨٥ لیرەی تورکی هاوکاری ئەنجام دراوە.
ناوبراو لە کۆتایی راگەیەندراوەکە سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە وەقفەکە و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەردەوامبوونی چالاکییەکانیان چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە لە یەمەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٩٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٨١٦ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قودس و کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ١٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ویلایەتی گوانگدۆنگی وڵاتی چین بەهۆی داڕمانی رێگایەک تاوەکو ئێستا ٤٨ کەس گیانیان لە دەست داوە.