سوپای داگیرکەر لە شارەکانی جەنین و تولکەرمی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٢ خانووی فەلەستینییەکانی بە تەقەمەنی ڕوخاند.
داگیرکەران بەردەوامن لە هێرش و داگیرکەری لە شارەکانی جەنین و تولکەرمی کەرتی رۆژئاوا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی، بەشێک لە بنەماڵە فەلەستینیەکانی دانیشتووی دەوروبەری مزگەوتی ئەنسار لە شاری جەنین ناچار کرد لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربچن و ئاوارە بن.
دواتر سەربازەکان بە تەقەمەنی ماڵێکیان لەو ناوچەیە تێکشکاند.
هەروەها ماڵی بنەماڵەی فەلەستینی الدەوشی لە شاری تولکەرم لە باکووری کەرتی رۆژئاوا بە تەقەمەنی تەقاندەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٨ی ئابەوە دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٣ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە و ١٣٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.