سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادرەکانی ئاوارەکانی فەلەستینی لە خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٦٥ کەس شەهید بوون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر ناوچەی مەواسی شاری خان یونس.
هێرشەکە بە ٣ مووشەک ئەنجام درا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ چاڵ بە قوڵایی ٩ مەتر دروست بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٦٥ کەس شەهید بوون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٠ چادر بە گشتی سووتان و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر خاکدا مانەوە.
چالاکییەکان بۆ رزگارکردنی گیرخواردووەکان بەردەوامە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
دوای هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە سەدان هەزار کەس ئاوارە بوونەتەوە و پەنابەران ناچار ماون پەنا بە شاری خان یونس ببەن.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە ٤٠ هەزار و ٩٠٠ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.