هودا پار هۆشداری بە پارتی دەم دایەوە کە هەوڵ دەدات لە رێگای کوژرانی منداڵێکی بێ تاوان ئاڵۆزی و ئیستیفزاز دروست بکات و وتی، "ئەم رێگایەی تێدا دەچن رێگا نییە، وازی لێ بێنن."
هودا پار لە راگەیەندراوێک هۆشداری لەبارەی ئەو کەسانە دابوو کە هەوڵی دروستکردنی ئیستیفزاز و ئاڵۆزی بەهۆی رووداوەکەی کوژراونی نارین گوران دەدەن و راگەیاندبوو، "دۆخێکی زۆر مەترسیدار و ترسناکە کە ئەوانەی دەیانەوێت ئەم بابەتە بکەنە ئیستفزازی و ئاژاوەگێڕی دادەبەزن بۆ مەیدان. بانگهێشتی جەماوەر و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هەموو ئەوانەی هەستیارن، کە وریا بن بەرامبەر بەم هەوڵە مەترسیدار و خراپەکارانە."
بەهۆی راگەیەندراوەکانی ئیستیفزازانەی پارتی دەم هودا پار راگەیەندراوێکی هۆشداری بڵاو کردەوە.
هودا پار لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "لێرە تاوانێکی وەحشیانە ئەنجام دراوە و کۆتایی بە ژیانی منداڵێکی بێ تاوان هێنراوە. ئێوە پێداگرن لەوەی کە نارینەمەکەمان کە ئێشی هاوبەشی هەموومانە بە درۆ و بوختانەکانتان بکەنە بابەتی سوودی سیاسی خۆتان.
ئەم رێگایەی تێدا دەچن رێگا نییە، وازی لێ بێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.