لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەمپی فارەی شاری توباسی کەرتی رۆژئاوا کەسێک شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، لە ئەنجامی تەقەی قەنسابەدەستێکی سەهیۆنی فەلەستینیێک بە ناوی سوفیان جەواد عبدالجواد تەمەن ٤٢ ساڵە شەهید بوو.
دەستنیشان کرا، سوفیان جواد لە سنگیەوە بە گرانی بریندار بووە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لە دەست داوە.
داگیرکەران لە نیوەشەو هێرشیان کردە سەر کەمپەکە و بە بولدۆزەرەکان زیانیان بە ژێرخانی و خەتی ئاوی کەمپەکە گەیاند.
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو و لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە شەڕی توند رووی دا.
شەڕڤانەکانی بەرخۆدان توانیان هێزەکانی داگیرکەر و ئۆتۆمبێلەکانیان بە تەقەمەنی بکەنە ئامانج.
هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەی ئەشرین خانوویێکیان گەماڕۆ داوەی و تەقەیان کردە خانووکە و دوو گەنجی فەلەستینی بە ناوی مەروان و ئوسامەیان دەستبەسەر کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.