ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریدا کە ترێلەی تانکی قورس و کەرەستەی پەیوەندیدار کە لە مەیدانی سەربازیدا کەڵک وەربگیرێت بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بفرۆشێت.
دایرەی کاروباری سیاسی-سەربازی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد کە بڕیار دراوە کە بە نرخی ١٦٤.٦ ملیۆن دۆلار ترێلەی تانکی قورس و کەرەستەی پەیوەندیدار کە لە مەیدانی سەربازیدا کەڵک وەربگیرێت بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بفرۆشرێت.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە وەزارەتی دەرەوەی فڕۆشتنەکەی پەسەند کردووە و بەڵگەکانی پێویست رەوانەی کۆنگرەی کراوە بۆ پەسەند کردن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.