بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
عبدالمالک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
حوسی وتی، "ئۆپڕاسیۆنە دەریاییەکانمان لە بەرەی یەمەن، بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر، ئەمریکا و بەریتانیا، سەرەڕای کەمبوونەوەی چالاکییەکان لە دەریای سوور بەردەوامە."
حوسی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەفتەیە ئۆپڕاسیۆنیان بە سەر ٤ کەشتی ئەنجام داون کە پەیوەندیی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر، ئەمریکا و بەریتانیا هەبووە.
رابەری انصارالله لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
عبدالمالک حوسی جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بە پێداگری بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەی بەرخۆدانی عێراق راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٢ ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین و جۆلان ئەنجام داوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بەنگلادیش هەزاران نەمامی چاند.
بەناو هێزەکانی بەرگریی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە ٧ "مەدەنی" بەهۆی موشەکەکانی حزب الله مردوون.