حزب الله-ی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ رژێمی داگیرکەر لانیکەم ٩٥ سەربازی داگیرکەری سەهیۆنی کوژراون و ٤٢ تانک و ئۆتۆمبێلەکانی سەربازی لەناو براون.
ژووری ئۆپڕاسیۆنەکانی حزب الله سەبارەت بە ئامارەکانی کۆتایی شەڕ لەگەڵ رژێمی داگیرکەر دوای دەستپێکردنی هێرشی وشکانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، بە پێی ئامارەکانی بەرەی بەرخۆدان:
"زیاتر لە ٩٥ سەرباز و ئەفسەر کوژران و زیاتر لە ٩٠٠ سەرباز و ئەفسەر بریندار کران.
٤٢ تانکی مەرکاوا، ٤ بوڵدۆزێری سەربازی، ٢ ئۆتۆمبێلی هومەر، زرێپۆشێک و ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی نەفەرهەڵگر لەناو براون.
٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەرمەس ٤٥٠ و ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەرمەس ٩٠٠ خراونەتە خوارەوە."
دەستنیشان کرا، ئەم ئامارانە ئەو زیانانەی کە لە ناوچەکانی داگیرکراو بە داگیرکەران گەیێندراوە لە خۆ ناگرێتەوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، حزب الله لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ەوە ٦٥٥ ئۆپڕاسیۆن ئەنجام داوە و لە ٣ ڕۆژی کۆتاییدا ٦٣ مووشەک ئاراستەی سەر باکووری تەلئەبیب کراون.
هەروەها هاتووە، "هێزە ئاسمانییەکانی بەرخۆدان بە کۆی گشتی ٧٦ ئۆپڕاسیۆنیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە زیاتر لە ١٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە جۆر و قەبارەی جۆراوجۆر ئەنجام داوە.
یەکەی بەرگری ئاسمانی بەرخۆدان ٢٠ مووشەکی ڕووکار بۆ ئاسمانی لە ئاسمانی باشووری لوبنان لە دژی فڕۆکە داگیرکەرەکان هەڵدا؛ ٤ لەوانە لە سێ ڕۆژی رابردوودا ئەنجام دراون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی کرد لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لە فەرەنسا لە کاتی نوێژی بەیانیدا هەوڵی سووتاندنی مزگەوتێک درا.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی لوبنان کە رووبەرووی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە هاوکاری بە سەر ئاوارەکانی لوبنانی دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠١ هەزار و ٨٢٧ کەسیش بریندار بوون.