لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە شەمەندەفەرێکی دەرەوەی شار هێرشێکی بە تەور ئەنجام درا و ٤ کەس بریندار بوون.
پۆلیسی پاریس رایگەیاند، لە دەرەوەی پاریس لە وێستگەی ئۆزۆیر لا فێرێر شەڕێک رووی داوە و لە ئەنجامدا ٤ کەس برینداربوون کە باری تەندروستی ٢ کەسیان سەختە.
دەرکەوت کە یەکێک لە بریندارەکان دەستی بڕاوە و یەکێکی دیکەش لە سەری بریندار بووە، ٢ کەسەکەی تریش بە سووکی بریندار بوون.
راگەیەندرا کە خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون لە شەڕەکەدا کە هەندێکیان منداڵ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئوتار پرادەشی وڵاتی هیندستان فڕۆکەیەکی جەنگی راهێنان لە جۆرەی MiG-29 کەوتە خوارەوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بەنگلادیش و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ویلچەر بە سەر کەمئەندامەکان دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٣٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.