لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، سوپای داگیرکەر دەستی بە هێرش سەر شارەکانی جەنین و قەباتییەی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە قەباتیە گەنجێک بە ناوی عبدالله ئەبو زەید لە ئەنجامی تەقەی قەناسبەدەستێکی داگیرکەر شەهید بوو و دوو فەلەستینی بە ناوەکانی مەجدی حەمزە سەبانە لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان شەهید بوون. فەلەستینیێکی دیکە بە ناوی نەسڕ کامل لە ئەنجامی تەقەی قەناسبەدەستی داگیرکەر شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری جەنینیش دوو گەنجی فەلەستینی بە ناوەکانی محەمەد و شەوقی ئاسووسی شەهید کرد.
دوای شەهادەتی دوو گەنجی فەلەستینی لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری توباس ژمارەی شەهیدەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا گەشتە ٨ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٧٧٥ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە کە ١٦٧یان منداڵن.
هەروەها دوای هێرشی سەگێکی سوپای داگیرکەر منداڵێکی ٣ ساڵە بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانەی جەنین کرا. پەیامنێر رەبیح مونەیر کە لە سکیەوە بریندار بوبوو رەوانەی نەخۆشخانەی جەنین کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.
فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران راگەیاند کە بۆ ئێران جیاوازیێک لە نێوان دۆنالد ترامپ و جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نییە.