یەکێک لە یەکەم کەسانێک پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد کە رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوو کە بە پشتیوانی ئەمریکا لە کەناری غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام دا.
نەتانیاهۆی داگیرکەر سەبارەت بە سەرکەوتنی دۆنالد ترامپ بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
نەتانیاهۆ وتی، "پیرۆزبایی گەورەترین گەڕانەوەی مێژوو دەکەین! گەڕانەوەی مێژوویی ئێوە بۆ کۆشکی سپی سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەمریکا و پابەندبوونێکی بەهێز بە هاوپەیمانی گەورەی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا پێشکەش دەکات. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە!"
نەتانیاهۆی داگیرکەر بە وەرگرتنی پشتگری بێ سنووری لە ئەمریکاوە زیاتر ساڵێکە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
کەیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پیرۆزبایی ترامپ کرد و سەرکەوتنەکەی ترامپی وەک سەرکەوتنێکی "مێژوویی" وەسف کرد.
سترامەر وتی، "بەهۆی سەرکەوتنی مێژوویی پیرۆزبایی لە ترامپ دەکەم کە وەک سەرۆک هەڵبژێردرا. وەک نزیکترین هاوپەیمان، شان بە شان دەوەستین بۆ بەرگریکردن لە بەها هاوبەشەکانمان لە ئازادی و دیموکراسی و کارگێڕی. دەزانم پەیوەندی تایبەتی بەریتانیا و ئەمریکا بەردەوام دەبێت، لە گەشەی (ئابووری)ەوە بۆ ئاسایش و داهێنان و تەکنەلۆژیا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.
فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران راگەیاند کە بۆ ئێران جیاوازیێک لە نێوان دۆنالد ترامپ و جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نییە.