لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر شاری زاپۆریجیای وڵاتی ئۆکراینا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
ئیڤان فەدۆرۆڤ پارێزگاری ناوچەی زاپۆریجیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام راگەیاند، هێزەکانی رووسیا هێرشیان کردووە سەر زاپۆریجیا.
فەدۆرۆڤ باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس کوژراون و ٢٤ کەسیش بریندار بوونەتەوە و بەهۆی هێرش سەر ژێرخانێکی شارەکە ئاگر دەرکەوتووە و ئاگرەکە کۆنترۆل کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله راگەیاند کە بنکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی مووشەکباران کرد.
بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.