دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.
دادگای سوێد بە تۆمەتی هاندانی ڕق و کینە لە شوێنە گشتییەکاندا سزای ٤ مانگ زیندانیبوونی بەسەر راسموس پالودان سەرۆکی پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان سەپاند.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی سوێد، پالودان لە مانگی نیسان و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە شاری مالمۆ تاوانی ڕق و کینەی ئەنجام داوە.
بەگوێرەی ئەو دادگایە، پالودان هەم لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە موسڵمانان و چ لە چوارچێوەی سووتاندنی قورئاندا "بێ حورمەتی بە موسڵمانانیشەوە" نیشانی داوە و کارەکانی "ناتوانرێت بە ڕەخنەگرتن لە ئیسلام یان قسەکردنە سیاسییەکانی هەڵبژاردن پاساو بدرێنەوە."
پارتی ڕاستڕەوی توندڕەو لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن پالودان دامەزراوە. پالودان بە چەندین ڤیدیۆی دژە ئیسلام لە یوتیوب ناسراوە. پالودان و پارتەکەی کە چەندین جار قورئانی کەریمی لە ژێر پەردەی "ئازادی ڕادەربڕین"دا سووتاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله راگەیاند کە بنکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی مووشەکباران کرد.
بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.