حزب الله راگەیاند کە بنکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی مووشەکباران کرد.
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکییان بۆ سەر بنکەی سەربازی سەهیۆنی تسریفین کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە نزیک تەلئەبیب ئەنجام داوە.
حزب الله ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئۆپڕاسیۆنە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و خۆڕاگرییان و بەرگریکردن لە لوبنان ئەنجام دراوە.
لە لایەکی دیکەوە میدیا عیبریەکان بڵاویان کردەوە کە مووشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە تەلئەبیب کەوتۆتە خوارەوە و هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەک وەستاوە.
پۆلیسی رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە پارچە مووشەکەکان لە ناوچەی تەلئەبیب کەوتوونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا حزب الله رایگەیاندووە کە بە مووشەکێکی ڕێنماییکراو تانکێکی مەرکاوایان لە شارۆچکەی مێتولا لە سنووری لوبنان کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە تانکەکە سووتاوە و تیمەکەی مردن و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.