رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێککەوتنی کڕینی ٢٥ فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٥ بە نرخی ٥.٢ ملیار دۆلار واژۆ دەکات.
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە رێککەوتنی کڕینی ٢٥ فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٥ بە نرخی ٥.٢ ملیار دۆلار لەگەڵ شەریکەی بۆینگ کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە واژۆ کراوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رێککەوتنەکە لە چوارچێوەی پاکێجێکی هاوکاری فراوانترە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن ئیدارەی ئەمریکا و کۆنگرێسەوە پەسەند کرابوو.
ئەم ڕێککەوتنە کە ڕۆژی چوارشەممە لە نێوان ئیدارەی ئەمریکا و کۆمپانیای بۆینگ تەواو بوو، ڕادەستکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٥ ئای ئەی کە بە سیستەمی چەکی تێکەڵاو لەگەڵ چەکی سەهیۆنی لەخۆدەگرێت.
بڕیارە لە ساڵی ٢٠٣١ دەست بە گەیاندنی فڕۆکەکان بکات و ساڵانە چوار بۆ شەش فڕۆکە دابین بکرێت.
رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، کاتێک دەستی بە کۆمەڵکوژی کرد لە کەناری غەززە، گرێبەستی چەکی بە بەهای نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلار واژۆ کردووە. لەو ڕۆژەوە بە پشتیوانی بێسنووری ئەمریکا، سەهیۆنییەکان زیاتر لە ٤٣ هەزار کەسیان شەهید کردووە و زیاتر لە ١٤٢ هەزار کەسیشیان بریندار کردووە و هەزاران کەسیش هێشتا لەسەر ڕێگا و ژێر داروپەردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە باشووری لوبنان تەنها سەربازێکی دیکەیان کوژراوە.
پۆلیسی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئۆپڕاسیۆنی بۆ سەر ٢١ تاقیگەی ماددەی هۆشبەر ئەنجام دایەوە و ٢٠ قاچاغچیی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەر کرد.