بەهۆی زریانی یینشینگەوە لانیکەم ١٦٠ هەزار کەس لە سەرانسەری فلیپین چۆڵکراون کە پێشبینی دەکرێت لە وڵات کاریگەر بێت.
راگەیەندرا کە بەهۆی زریانی یینشینگەوە کە پێشبینی دەکرێت بەهۆیەوە باران و بای بەخوڕ لە ناوچەیەکی زۆری فلیپین ببارێت، لانیکەم ١٦٠ هەزار کەس بۆ پەناگە و شوێنە سەلامەتەکان چۆڵکراون.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی فلیپین رایگەیاند، لانیکەم ٦ گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاوەتەوە.
زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی کەشتیوانی وەک رێکارێکی خۆپارێزی هەڵوەشێنرانەوە، هەندێک قوتابخانە و شوێنی کاریش بۆ ماوەیەکی کاتی داخران.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری بەرگەهەوا و جیۆفیزیکی و فەلەکناسی فلیپین (PAGASA) رایگەیاند کە زریانەکە بە خێرایی ١٠ کیلۆمەتر بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەڕوات، کە نزیکەی ١٧٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئاپاری لە پارێزگای کاگایان دوورە.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت تا سبەی بەیانی لە درەنگترین کاتدا زریانەکە بگاتە وشکانی لە ناوچەکانی باکووری وڵات.
ئەو دانیشتووانەی کە لە ناوچە مەترسیدارەکاندا دەژین، ئاگادارکرانەوە کە خۆیان بۆ بای بەهێز و لافاو و زەوی لەرزین ئامادە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی شاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە کە پەنابەرانی فەلەستینی لەوێ بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٥٦١ کەسیش بریندار بوون.
لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.