لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئەل ئۆرۆ لە باشووری وڵاتی ئەکوادۆر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئەل ئۆرۆ لە باشووری وڵاتی ئێکوادۆر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێک هاوڵاتی کۆلۆمبیا بوون.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن، گروپێکی چەکدار تەقەی کردووە سەر چەند کەسێک کە لە خانوویێک خەوتبوون.
پۆلیسی ناوچەکە باسی لەوە کرد کە ئەگەری هەیە رووداوەکە پەیوەندی لەگەڵ گروپەکانی تاوانکار لە ناوچەکە هەبێت.
ویلایەتی ئەل ئۆرۆ بەهۆی رووداوەکانی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە ٣ی تشرینی یەکەمەوە باری لەناکاو بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژە راگەیەندراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە توندوتیژی لە ئێکوادۆر زیادی کردووە، لەوانە کوشتن و ڕفاندن و زەوتکردنی پارە. لە بەرامبەردا، سەرۆکی وڵات دانیال نۆبۆوا لە مانگی یەکدا "ململانێیەکی چەکداری ناوخۆیی"ی لە دژی ٢٢ باندی تاوانبار کە بە "تیرۆریست" ناوزەد کرابوون، راگەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٣٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی پاکستان ٢ هەفتەیە شەڕ لە نێوان هۆزەکان بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و ١٨٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی چین ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.