لە گینیا بەهۆی قەرەباڵغی لە کاتی یارییەکی تۆپی پێ ترسی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ کەس هەیە.
ڕۆژی یەکشەممە لە شاری نزێرکۆری باشووری ڕۆژهەڵاتی گینیا، دوای گۆڵێکی مشتومڕاوی لە کاتی یارییەکی تۆپی پێدا شەڕ لە نێوان تەماشەوانەکان رووی دا.
لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە خەڵکێکی زۆر لە رووداوەکان و پەلامارەکاندا گیانیان لەدەستداوە و بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی وڵات ڕەنگە لانیکەم ٥٦ کەس گیانیان لەدەستدابێت.
مامەدۆ ئوری با، سەرۆک وەزیرانی گینیا رایگەیاند، حکومەت "ئەو رووداوانە ئیدانە دەکات کە یاریی تۆپی پێیان تێکداوە."
پزیشکێکی نەخۆشخانەی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، "نزیکەی ١٠٠ کوژراو هەن مۆرگەکە بە تەواوی پڕ بووە."
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە چەندین تەرمی مردوو لەسەر زەوی پاڵکەوتوون.
ئەم جۆرە پاڵەوانێتییانە لە چەند هەفتەی رابردوودا لە سەرانسەری گینیادا زیادیان کردووە. ئەم دۆخە وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ ئەگەری کاندیدبوونی دۆمبۆیا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا دادەنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر دوکانێک لە وڵاتی مەکسیکا ٩ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٣٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی پاکستان ٢ هەفتەیە شەڕ لە نێوان هۆزەکان بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و ١٨٦ کەسیش بریندار بوون.