وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون.
فیراس ئەبیەض جێگری وەزیری تەندروستی لوبنان ژمارەی نوێی شەهیدەکان لە ئەنجامی بۆردومانەکانی رژێمی داگیرکەر لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بڵاو کردەوە.
ئەبیەض لە میانەی بەشداری لە کۆنفڕانسێکی میدیایی باسی لەوە کرد، ژمارەی شەهیدەکان لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران گەشتووە ٤ هەزار و ٤٧ کەس و زیاتر لە ١٦ هەزار و ٥٩٣ کەسیش بریندار بوون.
ئەبیەض باسی لەوە کرد کە ئەمە ژمارەی کۆتایی نییە و هێشتا چالاکییەکان لە باڵەخانەڕوخاوەکان بەردەوامە.
لە ٢٧ی ئەم مانگە رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ڕژێمی داگیرکەر و لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٥٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٥٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە دوورگەی جاوای ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ دەکەن.