سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنانیان پێشێل کرد و هێرشیان کردە سەر باشووری لوبنان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لوبنانیێک شەهید بوو و چەند کەسێکیش بریندار بوون. بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلجەزیرە، سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خانوویێک لە شاری عەینات لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بووە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
رژێمی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شارۆچکەی بەیت لیو ئەنجام دایەوە. ئەم هێرشانە کاتێک ئەنجام دران کە میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە دەکرد کە داگیرکەران لوبنان بەجێ دەهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا و دوو هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەست لە کەناری غەززە و پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) دەکات.
قەناسبەدەستانی کەتائیبی قەسام لە کەمپی جیبالیا ٣ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرەکان و ٢ سەربازی داگیرکەریان کردە ئامانج.
بولگاریا و ڕۆمانیا لە ڕێگەی وشکانییەوە بەشداربوون لە ناوچەی گەشتیاری بێ ڤیزەی شنگن لە یەکێتی ئەوروپا کرد.