دکتۆر سەعید جودا تاکە پزیشکی ئێسک و پروسک لە باکووری غەززە لە ئەنجامی هێرشی راستەخۆی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دکتۆر سەعید جودا کاتێک بۆ چارەسەرکردنی هەنێک بریندارەکان لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوانەوە دەچوو نەخۆشخانەی عەودە لە ئەنجامی هێرشی راستەخۆی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە کەناری غەززە ١٠٥٧ کارمەندی تەندروستی کوژراون.
وەزارەتەکە راگەیاند کە دکتۆر جودا لەگەڵ ئەوەی دوو هەفتە پێشتر لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بریندار بوبوو بەردەوامبوو لە چالاکییەکانی پزیشکی لە نەخۆشخانەکە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە هاتووە، "بانگەوازی خۆمان دووپات دەکەینەوە لە هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤەکان کە پارێزگاری لە نەخۆشخانەکان و تیمە پزیشکییەکان بکەن لە هەمان کاتدا ئەرکە مرۆییەکانیان جێبەجێ بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا و دوو هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەست لە کەناری غەززە و پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) دەکات.
قەناسبەدەستانی کەتائیبی قەسام لە کەمپی جیبالیا ٣ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرەکان و ٢ سەربازی داگیرکەریان کردە ئامانج.
بولگاریا و ڕۆمانیا لە ڕێگەی وشکانییەوە بەشداربوون لە ناوچەی گەشتیاری بێ ڤیزەی شنگن لە یەکێتی ئەوروپا کرد.