بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەست لە کەناری غەززە و پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) دەکات.
بزووتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەست لە کەناری غەززە دەکات و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی مەدەنی دەستبەجێ بگات و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات.
بزووتنەوەکە رایگەیاند کە لە هەموو قۆناغەکانی ئەم دەستدرێژیەدا وەڵامی هەر بڕیارێک یان دەستپێشخەرییەک دەدەنەوە کە ئاگربەستی لێکەوتبێتەوە و دەشڵێت، "بەڵام نەتەنیاهۆی تاوانباری جەنگ و وەزیرە فاشیستەکانی چاوپۆشییان لە هەموو هەوڵ و بڕیارەکان کرد."
حەماس داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە چالاکەکان لەوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە کاربکەن بۆ ناچارکردنی حکومەتی داگیرکەری فاشیست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کە ڕەنگدانەوەی ویژدانی جیهانییە کە داوای کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژی دڕندانە لە کەناری غەززە دەکات لەسەر سەرکردەکانی تاوانبارانی جەنگی داگیرکەر لە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنانەی کە لە دژی دەرکراون، هەروەها داوای لێکردن هەنگاو بنێن بۆ هێنانیان بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن لەسەر تاوانەکانیان دژی مرۆڤایەتی.
هەروەها بزووتنەوەکە پەسەندکردنی بڕیارنامەی پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا سەرەڕای ڕێوشوێنە تاوانکارییەکانی سەهیۆنی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە کارەکانی.
بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت ئەم بڕیارنامەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهێزتر بکەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێک کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە لەلایەن حکومەتی داگیرکەری فاشیستەوە بەرامبەر بە یارمەتییە مرۆییەکان و دەزگا و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا و دوو هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت ئەنجام دایەوە.
قەناسبەدەستانی کەتائیبی قەسام لە کەمپی جیبالیا ٣ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرەکان و ٢ سەربازی داگیرکەریان کردە ئامانج.
بولگاریا و ڕۆمانیا لە ڕێگەی وشکانییەوە بەشداربوون لە ناوچەی گەشتیاری بێ ڤیزەی شنگن لە یەکێتی ئەوروپا کرد.