بەهۆی زریانی چیدۆ لە دوورگەی مایۆتی سەر بە ولاتی فەڕەنسا لە زەریای هیند ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
زریانی چیدۆ دوورگەی مایۆتی سەر بە وڵاتی فەڕەنسا لە زەریای هیندی گرتەوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێ سەرشوێنن و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە.
پارێزگاری مایۆتی باسی لەوە کرد کە مەترسی ئەوە هەیە کە ژمارەی قوربانی و بێ سەروشوێنەکان زۆر زیاتر لەوە بێت.
بەهۆی زریانەکە زیانێکی گەورە بە دوورگەکە گەشت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی چەکداری لە نزیکەی شاری دونکەرکوەی باکووری فەڕەنسا ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە وڵاتی نێجیریای کیشوەری ئەفریقا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی نەفەرهەڵگر لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی ڕوخانی کانێکی خەلوز ٣٥ کرێکار لە ژێر خاکدا مانەوە.