لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ماریلەندی وڵاتی ئەمریکا کەسێک کوژرا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری بالتیمۆری ویلایەتی ماریلەندی وڵاتی ئەمریکا روو دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، هێرشەکە بە هۆکارێکی نادیار لە پرسەخانەیەک رووی دا.
بە پێی زانارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
پۆلیس باسی لەوە کرد کە هێرشەکە "بەئەنقەسد و ئامانجکراو" ئەنجام دراوە.
ئەم جۆرە هێرشانە لە ئەمریکا زۆر رووی دەدەن. تەنها ڕۆژێک پێشتر لە شاری مادیسۆن لە ویلایەتی ویسکۆنسێن لە قوتابخانەیەکدا تەقە لە قوتابخانەیەک کرا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس کوژران و شەش کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ئاماری ئەرشیفی توندوتیژی بە چەک، لەمساڵدا ٤٩٠ تەقەی بەکۆمەڵ لە سەرانسەری وڵاتدا رووی داوە. تا ئێستا لەم ساڵدا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٧ ساڵ بەهۆی توندوتیژیی چەکەوە گیانیان لە دەست داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٩٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٢٤٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دەیان داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز لە شاری قودسی داگیرکراو.