ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، رژێمی داگیرکەر هێشتا رێگری لە گواستنەوەی هاوکاری بۆ باکووری کەناری غەززە دەکات.
دوجاریک لە راگەیەندراوێکی میدیایی باسی لەوە کرد، رێگری لە گواستنەوەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باکووری غەززە دەکرێت بە تایبەت ئەو ناوچەیانەی لە ژێر گەماڕۆدانە.
دوجاریک باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی داگیرکەر دوێنێ بۆ جاری سێیەم رێگری لە گواستنەوەی ٣ کاروانی هاوکاری مرۆیی ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باکووری غەززە کردووە کە هەوڵی گواستنەوەی خۆراک و بۆ ئاو بۆ ناوچەکە دەدات.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە لە سەرەتای مانگەوە ٤٠ جار هەوڵی گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچە گەماڕۆدراوەکان دراوە بەڵام ٣٨ جار رەتکراوە و ٢ جار رێگری کراوە.
دوجاریک باس لە گرنگی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە کرد و بانگێشتی رژێمی داگیرکەر کرد کە گەیاندنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارەکانی بۆ ناوچەکە ئاسان بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بانگێشتی پشتگری لە بەرخۆدانی جەنین و بەشداری لە چالاکییەکانی "ڕۆژی تۆڕەیی" کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٩٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٢٤٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.