حەماس بانگێشتی پشتگری لە بەرخۆدانی جەنین و بەشداری لە چالاکییەکانی "ڕۆژی تۆڕەیی" کرد.
عبدالرحمان شەدید یەکێک لە رابەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگیشتی پشتگری لە بەرخۆدانی جەنین کرد.
شەدید لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە خۆڕاگران و زیادکردنی هێزیان بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر و تاوانەکانی جووڵەکەکانی نیشتەجێی کەرتی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە.
شەدید ئاماژەی بەوەشکرد، لەبری ئەوەی شوێنیان بکەوین یان لەگەڵیان تووشی ململانێ بین، پێویستە پشتگیری بەرخۆدانەکان بکەین و پارێزگارییەکی تەواویان بۆ دابین بکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەمیشە کۆمپاسەکەمان بەرەو داگیرکاری بێت.
شەدید ئاماژەی بەوەدا کە "ئۆپڕاسیۆنە ئەمنییەکان" کە لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە لە جەنین ئەنجام دەدرێن، هەڕەشە لە پێکهاتەی خۆڕاگری و پەیکەری نەتەوەیی گەلی فەلەستین دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، رژێمی داگیرکەر هێشتا رێگری لە گواستنەوەی هاوکاری بۆ باکووری کەناری غەززە دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٩٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٢٤٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.