وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
جەنەرال پات ریدێر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) راگەیاند، ١١٠٠ سەرباز بۆ ماوەی نێوان ٣٠ ڕۆژ تاوەکو ٩٠ ڕۆژ لە ناوچەکە ئەرکدار دەبن.
جگە لەم سەربازانە ٩٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکا لە سوریا هەن کە بە شێوەی بەردەوامی لەوێن و کاتی ئەرکەکەیان لە نێوان ٩ تاوەکو ١٢ مانگ دەگۆڕێت.
ئەمریکا بە بەهانەی بوونی داعش رادەگینێت کە سەربازەکانیان بەردەوام دەبن لە مانەوە لە سوریا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز لە شاری قودسی داگیرکراو.
کەتایبی قەسام گرتەڤیدیۆیێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرکردە شەهیدەکانی حەماس بۆ یەکەمجار لە کاتی پشکنینەکەدا پێکەوە دەردەکەون.
شاندەکانی پێکهاتوو لە سەرکردەکانی حەماس، جیهادی ئیسلامی و بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوە.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، موجاهیدەکان لە کەمپی جیبالیا دوای کوشتنی ٣ سەربازی داگیرکەر بە چەقۆ ٢ سەربازی داگیرکەریان لە بەردەم دەرگای خانوویێک کوشت.