لە ئەنجامی بۆردومانکردنی دەوربەری نەخۆشخانەی عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە لە دوێنێوە کەوتۆتە ژێر هێرشی داگیرکەران، ئەمەش لەکاتێکدایە کە داوای دەستێوەردان بۆ رزگارکردنی نەخۆش و کارمەندانی پزیشکی دەکرێت.
سوپای داگیرکەر دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە شارۆچکەی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززەی بۆردومان کرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوە پزیشکییەکان، داگیرکەران بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکە بە بۆمب و تۆپخانە بەشی منداڵبوون و ئافرەتان و تازەلەدایکبووانیان کردە ئامانج. بەهۆی هێرشەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پزیشکی ناوەوەش پچڕاوە.
سوپای داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤٥ هەزار و ٢٥٩ کەس شەهید بوون کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون و ١٠٧ هەزار و ٦٢٧ کەسیش بریندار بوون. هێشتا هەزاران قوربانی لە ژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکان نێژراون، بەڵام ئەمبولانس و تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن بگەنە ناوچەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی کوبا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ رووی دا.
سعوودیەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دوای کۆتایی هاتنی داگیرکاری ئەمریکا لە ئەفغانستان باڵیۆزخانەکەی داخستبوو دووبارە کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەمپی قەلەندیا لە باکووری قودس ٣ فەلەستینی بریندار بوون و لە بەیت لەحم ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی چەند ئۆپڕاسیۆنی تایبەت لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری کوشت.