سعوودیەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دوای کۆتایی هاتنی داگیرکاری ئەمریکا لە ئەفغانستان باڵیۆزخانەکەی داخستبوو دووبارە کردەوە.
باڵیۆزخانەکە راگەیاند، "لە ئەنجامی ئیرادەی پاشایەتی عەرەبستانی سعوودیە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خزمەتێک بە گەلی برای ئەفغانستان بڕیار درا کە ئۆفیسی نوێنەرایەتی وڵات لە کابول بەردەوام بێت لە کارەکانی."
لە مانگی حوزەیران زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان باس لە ئارەزووی خۆی بۆ دووبارەکردنەوەی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە کابول کردبوو.
موجاهید باسی لەوە کردبوو کە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە لە دەوحە دانوستانەکانی بنیاتنەر بەڕێوەچوو و ئەفغانستان سعوودیە وەک وڵاتێکی برا و گرنگ دەبینێت.
لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دوای ئەوەی تالیبان کۆتایی بە داگیرکاری ئەمریکا هێنا سعوودیە باڵیۆزخانەکەی داخست. دوای ٣ مانگ راگەیاند کە بەشی کۆنسۆڵخانە بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی. لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣دا دیپلۆماتەکانی سعوودی بە "هۆکارەکانی ئاسایشی" دووبارە گەڕانەوە پاشایەتی سعوودیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٧١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی عەودە لە کەناری غەززە لە ناو کۆگاکەدا ئاگر دەرکەوت
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارەکانی رەفەح و خان یونس لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٥ سەربازیش بریندار بوون.