لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی عەودە لە کەناری غەززە لە ناو کۆگاکەدا ئاگر دەرکەوت
بەهۆی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی عەودە لە شاری جیبالیای باکووری کەناری غەززە ئاگر دەرکەوت.
نەخۆشخانەکانی باکووری کەناری غەززە (ئەندەنۆسیا، عەودە و کەمال عەدوان) بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژێر گەماڕۆی توندی سوپای داگیرکەردا مایەوە و رێگری لە گواستنەوەی دەرمان، خۆراک، تیمەکانی فڕیاگوزاری و خزمەتەکانی دیکە بە ناوچەکە کرا.
کاتێک ٩١ نەخۆش لە ناو نەخۆشخانەی کەمال عەدوان هەبوو بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ رووبەرووی بۆردومانەکانی توندی سوپای داگیرکەر بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٧١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارەکانی رەفەح و خان یونس لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٥ سەربازیش بریندار بوون.