فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە شاری ئاکتاوی وڵاتی کازاخستان کەوتە خوارەوە و ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
کانات بۆزومبایڤ، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی کازاخستان رایگەیاند، لە رووداوەکەدا کە فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان کەوتە خوارەوە، ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بۆزومبایڤ کە سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی دەوڵەت دەکات، رایگەیاند، "٢٩ کەس لە نەخۆشخانەن کە ٢یان منداڵن و باری ١١ کەسیان سەختە، دۆخی ئەوانی دیکە مامناوەندە."
بۆزومبایڤ جەختی لەوە کردەوە کە رێکارێکی جیا ئەنجام دەدرێت بۆ ناسینەوەی قوربانییەکان.
بۆزومبایڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ناسنامەی یەکێک لە قوربانییەکان دەستنیشان نەکراوە و بێهۆش بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، دوای ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر تەلئەبیب ملیۆنان داگیرکەر بەرەو پەناگاکان هەڵاتن.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و ٣ هێرش بۆ سەر بەرزاییەکانی قوسایە لە دەشتی بیقاعەی لوبنان ئەنجام دایەوە.
حیزام ئەسعەد ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، بە پێداگری وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشوور و باکووری غەززە ٦ فەلەستینی شەهید بوون.