میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، دوای ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر تەلئەبیب ملیۆنان داگیرکەر بەرەو پەناگاکان هەڵاتن.
میدیاکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر رایانگەیاند، بەهۆی مووشەکەکانی یەمەن زەنگی هۆشداری لە خاکەکانی داگیرکراو لێدراوە.
کاتێک داگیرکەران بەرەو پەناگاکان دەچوون بەهۆی قەرەباڵغی ١٨ داگیرکەر بریندار بوون. لە گرتەڤیدیۆکان دەبینرێت کە سیستەمی بەرگری مووشەکی نەیتوانی رێگری لە مووشەکەکانی یەمەن بکات.
بەهۆی ئۆپڕاسیۆنەکە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن داخرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستین ٢" ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازیی شایستەیان لە دژی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچەی داگیرکراوی یافا و تەلئەبیب ئەنجام دراوە.
لە باشووری سۆماڵی لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا دوو ئەندامی ئەلشەباب گیانیان لە دەست دا.