لە باشووری سۆماڵی لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا دوو ئەندامی ئەلشەباب گیانیان لە دەست دا.
سوپای ئەمریکا راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری سۆماڵی ٢ ئەندامی ئەلشەباب گیانیان لە دەست دا.
فەرماندایەتی سەربازی ئەمریکا لە ئەفریقا (ئافریکۆم) راگەیاند، "هێرشە ئاسمانییەکە سێشەممەی رابردوو بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕالی سۆماڵی ئەنجام دراوە." بە پێی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ ئەندامی ئەلشەباب کراونەتە ئامانج.
حکومەتی سۆماڵی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەرماندەیەکی رێکخراوی ئەلشەباب گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی زانیاری، کەلتوور و گەشتیاری سۆماڵی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا محەمەد میر جەماح ناسراو بە ئەبو عبدالرحمان یەکێک لە فەرماندەکانی رێکخراوەکە کوژراوە.
هێزەکانی حکومەت بە پشتگری هێزەکانی یەکێتی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠١١ توانیان رێکخراوەکە لە پایتەخت دووربخەن بەڵام هێشتا لە ناوچەکانی دەورەی پایتەخت چالاکن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستین ٢" ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازیی شایستەیان لە دژی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچەی داگیرکراوی یافا و تەلئەبیب ئەنجام دراوە.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، دوای ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر تەلئەبیب ملیۆنان داگیرکەر بەرەو پەناگاکان هەڵاتن.