رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی، بە ناوبژوانی خاچیسوور ٢٥ ئەسیری فەلەستینی لە دەروازەی کەرەم ئەبو سالمەوە ئازاد کراون.
ئەسیرەکان بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە شاری خان یونس کران.
دەستنیشان کرا، بەشێکی گەورەی ئەسیرەکان خەلکی باکووری کەناری غەززە بوون و لە کاتی هێرش سەر ناوچەکە دەستبەسەر کرابوون.
باس لەوە کرا، هەنێک لە ئەسیرەکان تووشی ئەشکەنجەکانی زۆر توند و رەفتاری نامرۆڤانە بوون و کاتێک ئازاد کراون راستەخۆ سەجدەی شوکریان ئەنجام داوە.
ئەسیرەکانی غەززەیی باس لەوە دەکەن کە بۆ ماوەی چەندین هەفتە ئەشکەنجە دراون و شوێنی ئەشکەنجەکان لە سەر جەستەیان ماوە.
بە پێی ئامارەکانی دایرەی کاروباری ئەسیران و ئەسیرانی پێشوو، لە غەززە نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠ پیاو و ئافرەت لە زیندانەکانی جیاواز بەندکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی بچووکی سەر بە یانەی وەرزشی ئاسمانی ئەلجەزیرە فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و لانیکەم ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٥٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٣٣٨ کەسیش بریندار بوون.
٢٠ فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون لە دەروازەی کەرەم ئەبو سالم ئازاد کران. ئەسیرە ئازادکراوەکان باسیان لەوە کرد کە تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بوونەتەوە.