لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و لانیکەم ٧ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە ناوچەی ئاتۆکی ویلایەتی پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی پاکستان رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، رووداوەکە بەهۆی پەنچەر بوونی چەرخی پاسەکە رووی داوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە. دۆخی تەندروستی هەنێک لە بریندارەکان گرانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی راگەیاند، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر ئاگربەست دەرەنگ دەخات ئەسیرێکی سەهیۆنی هەوڵی خۆکوژی داوە بەڵام لە لایەن موجاهیدەکان رزگار کراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٥٨١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٤٣٨ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان و هێرش دەکاتە سەر باشووری لوبنان.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.