رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ڕوخاندن و سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ڕفاند.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دوای هێرش سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە تەواوی کارمەندانی نەخۆشخانە و بریندارەکانی بردە دەرەوە و دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی بردەوە شوێنیکی نادیار.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیەندراوێکی نووسراو باسی لەوە کرد، "هێزەکانی داگیرکەر دکتۆر حوسام ئەبو سافییە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوانی دەستبەسەر کرد و دەیان کارمەندی تەندروستی بۆ لێپرسینەوە گواستەوە ناوەند."
داگیرکەران دوای دەرێنانی بریندارەکان لە ناو نەخۆشخانەکە هەنێک لە بەشەکانی نەخۆشخانەکەی سووتاند. داگیرکەران بەم شێوەیە رێگری لە دەرمانکردنی بریندارەکان دەکات و ژێرخانی تەندروستی کەناری غەززە دەڕوخێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ئاگربەستی تەواو قبول نەکردووە و نایەوێت لە کەناری غەززە بکشێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.