رووداوێکی هاتوچۆ لە پیرۆ: ٦ کوژراو و ١٧ بێ سەروشوێن

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
بەرپرسانی خۆجێیی وڵاتی پیرۆ رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی پاسێک لە باکووری ڕۆژئاوای پیرۆ کەوتە ناو رووبارێکدا، لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسیش برینداربوون و ١٧ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بە گوتەی دەسەڵاتداران، پاسەکە لە شاری لیماوە بەرەو پۆمبامبا لە باکوری پیرۆ دەچوو و لە کاتی وەرگەڕان هەنێک لە سەرنشینەکان لە پاسەکە کەوتوون.
میدیا ناوخۆییەکان خراپی بارودۆخی ڕێگاوبانەکانیان وەک هۆکارێکی ئەگەری هێناوەتەوە.
گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لە خان یونس بە ٣ بۆمب سەربازەکانی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
رۆبێرت ئابێلا سەرۆک وەزیرانی ماڵتا راگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی ئەیلوولدا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.
دوای بوومەلەرزەکەی رووسیا پەیامی هۆشداری تسونامی بۆ تەواوی تەلەفۆنەکانی وڵات ناردرا.
بە پێی راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانی برسێتی لە غەززە سنووری قەحتیی تێپەڕاندووە. منداڵەکان تووشی بەدخۆراکی مەرگبار بوونەتە و هاوکاری مرۆیی ڕووبەڕووی ڕێگرییەکانی گەورە دەبێت.