ئەمریکای داگیرکەر بڕیاری دا سزا بەسەر دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانیدا بسەپێنێت کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەر دەرکردبوو.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە سزای بەسەر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەسەپێنێت.
لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند، "ئەمڕۆ کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارێکیان پەسەندکرد کە لەلایەن برایان ماست سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و چیپ ڕۆی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشکەشکرابوو کە سزا بەسەر دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتیدا دەسەپێنێت بەهۆی لێپێچینەوە ناڕەواکانی لە ئیسرائیل."
بەم پێیە، بەرپرسانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان و ئەندامانی خێزانە پلە یەکەکانیان ڤیزەیان پێنادرێت بۆ چوونە ناو ئەمریکا. بەرپرسانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان کە ئێستا لە وڵاتەکەدان، ڤیزەی ئێستایان هەڵدەوەشێتەوە و لەوانەیە دیپۆرت بکرێنەوە.
هەروەها پڕۆژە یاساکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پشتگیری دارایی، ماددی یان تەکنیکی پێشکەش بە رێکخراوەکە دەکەن.
لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستبەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، و یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری بەرگری پێشووی رژێمی سەهیۆنی بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە غەززە ئەنجامدراون" دەرکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هۆشیار سارییلدز سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی ئاکدەنیزی پارێزگای مێرسین لەگەڵ ٥ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ئەنجامی لێپرسینەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆری دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە شاری ئوباتوبای وڵاتی بەرازیل کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای میانمار بۆ سەر دوورگەی رامری ٤١ مسوڵمانی ڕاخینی (رۆهینگیا) کوژران و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.