لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریکا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ٧ی کانوونی دووەمەوە ١٠ کەس مردوون و زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەسیش ناوچەکەیان چۆڵکردوون.
بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە و سووتاوە. لە ئەنجامی ئاگرەکەدا زیاتر لە ٢٧ هەزار دۆنم سووتاوە، ١٠ کەس مردوون. دوای رووداوەکە کەسێک گومانی هەڵگیرساندنی ئاگرەکە دەستبەسەر کراوە. هەروەها ٢٠ کەسیش بە تۆمەتی دزی و تاڵانکردنی ماڵەکان دەستبەسەر کراون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، کەسێک بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ هەڵگیرساندنی ئاگر" دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس.
پۆلیس جەختی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و ناتوانن "هیچ پەیوەندییەکی ئەم تۆمەتبارە بە ئاگرەکەوە لەم کاتەدا" پشتڕاست بکەنەوە.
هاوکات بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا لە لۆس ئەنجلس رایانگەیاند کە لە سەرەتای هەفتەی ئاگرکەوتنەوەکانەوە تا ئێستا ٢٠ کەس بە تۆمەتی تاڵانکردن دەستبەسەر کراون.
دەسەڵاتداران فەرمانی چۆڵکردنی ١٨٠ هەزار کەس و هۆشداری چۆڵکردنیان بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس دەرکرد، هەروەها ژمارەکەیان بۆ زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەس زیادکرد.
دەسەڵاتداران رایانگەیاند کە بەهۆی بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکانەوە پچڕانی غازی سروشتی لە شارەکەدا هەبووە و زیانێکی زۆر بە سیستەمی گواستنەوە و سیستەمی ئاوەڕۆ کەوتووە.
هەروەها دەسەڵاتداران هۆشدارییان لە هاووڵاتیان دا کە پێش خواردنەوەی ئاو بکوڵێنەوە.
نووسینگەی پزیشکی دادوەری ویلایەتی لۆس ئەنجلس رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە هەزاران تەقەمەنی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر ئاراستەی سەر غەززە کراون بەڵام نەتەقانەوە لە لایەن خۆڕاگران بەکار هێنراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەکانی زەیتوون و ریمال لە دوێنێ شەوەوە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
عومەر فاروق ئایدۆغان پزیشکی پسپۆری نەشتەگەری کە بۆ ماوەی ٢ هەفتە لە کەناری غەززە لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان "ئایا نەترسیای" وتی، "بە تەوەکول بە خوا ڕۆیشتین. شەهادەت لە رێگای قودس، بۆ مزگەوتی ئەقسا بەرزترین پلەیە بۆمان."
لە شاری کەتای وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بە هۆی گازی مەتان مەعدەنێکی خەلوز داڕما و ١٢ کانگەر گیریان خوارد.