گورپریت گۆگی پەڕلەمانتاری ویلایەتی پەنجاب بە چەکەکەی بە هەڵەیی تەقەی لە خۆی کرد و گیانی لەدەستدا.
گورپریت گۆگی پەڕلەمانتاری ویلایەتی پەنجاب کاتێک چەکەکەی خاوێن دەکرد بە هەڵەیی تەقەی لە خۆی کرد و گیانی لەدەستدا.
خانەوادە و سەرۆکی مەڵبەندی ویلایەتەکەی حیزبەکەی پشتڕاستی کرد کە بە هەڵەیی خۆی کوشتووە.
ئامان ئارۆرا سەرۆکی پارتی ئای ئەی پی پەنجاب کە سەردانی خانەوادەکەی کردووە لە شاری لودیانا رایگەیاندووە، گۆگی هەموو ڕۆژێک دەمانچە مۆڵەتپێدراوەکەی پاکدەکردەوە. ئارۆرا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانچەکە بە هەڵە تەقیوەتەوە و گۆگی ژیانی لەدەستداوە.
پۆلیس راگەیاند، لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەواڵگری سوریا راگەیاند کە رێگری لە هێرشێکی بۆمبی داعش بۆ سەر مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق کراوە.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە هەزاران تەقەمەنی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر ئاراستەی سەر غەززە کراون بەڵام نەتەقانەوە لە لایەن خۆڕاگران بەکار هێنراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەکانی زەیتوون و ریمال لە دوێنێ شەوەوە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.