لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەناری غەززە. بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.
لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپەکانی بورەیج و نوسەیرات ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخان عەودە کران.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەمپی جیبالیا ئەنام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی تەندروستی بەناوی حەسەن کەهلووت شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر شاری غەززە ٢ فەلەستینی شەهید بوون.
هێرشەکان لە تەواوی شەو بەردەوام بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری چیک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٥٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ هەزار و ٦٦٠ کەسیش بریندار بوون.
سوپای ئێران مانۆڕی "ئیقتیدار-١٤٠٣"ی لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد.