لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین ٦ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەمپی جەنین ٦ کەس شەهید بوون و لانیکەم ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، ٤ کەس لە شەهیدەکان رەوانەی نەخۆشخانەی جەنین و ٢یان رەوانەی نەخۆشخانەی ئیبنی سینا کران و دۆخی تەندروستی بریندارەکان ئاساییە.
وەزارەتەکە راگەیاند، شەهیدەکان مەحمود ئەشرەف مستەفا غەربیە تەمەن ١٥ ساڵە، مومین ئیبراهیم مەحمود ئەبو حەیجە تەمەن ٢٨ ساڵە، ئەمیر ئیبراهیم مەحمود ئەبو حەیجە تەمەن ٢٧ ساڵە، حوسام حەسەن عیسا قەنوح تەمەن ٣٤ ساڵە، ئیبراهیم مستەفا کانیری تەمەن ٢٣ ساڵە و بەها ئیبراهیم ئەبو حەیجە تەمەن ٣٣ ساڵە بوون.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد، فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان لە چواڕێیانی عەودە لە جەنین بە سێ مووشەک هێرشی کردووە سەر گروپێک فەلەستینی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لانیکەم ٨٤٣ کەس شەهید بوون کە ١٦٧یان منداڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.