لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر دوو خانوو لە کەناری غەززە لانیکەم ١٨ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ ڕاوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر خانووی خانەوادە شاهین لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی شەعت لە گەڕەکی نەسری شاری رەفەح ئافرەتێک و ٤ منداڵ شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.