زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان باسی لەوە کرد کە دانوستانەکان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەسیر لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە بەڵام هێشتا هەنگاوێکی کۆنکرێت نەهاوێشتراوە.
موجاهید وتی، "ئێمە پێشنیارمان کردووە کە دەستگیرکراوانی ئەفغانی کە لە گوانتانامۆ ڕاگیراون بە دەستگیرکراوانی ئەمریکی لە ئەفغانستان بگۆڕدرێنەوە، بەڵام ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە."
لە ناوەندی دانوستانە شەش مانگەکەدا ئازادکردنی جۆرج گلێزمان، ڕایان کۆربێت و مەحموود شا حەبیبییە، کە سێ هاوڵاتی ئەمریکین و لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئیدارەی بایدن تاوتوێی پێشنیارێک دەکات بۆ ئازادکردنی محەمەد ڕەحیم جێگری پێشووی ئوسامە بن لادن و دەستگیرکراوی گوانتانامۆ لە بەرامبەر سێ ئەمریکی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.