ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
بن گەڤیری سەهیۆنی داگیرکەر دژایەتی خۆی بۆ ئەو ڕێککەوتنە راگەیاند کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و پێشکەوتنی بەرجەستەی لە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ بە ناوبژیوانی میسر و قەتەر بەخۆیەوە بینیوە.
بن گەڤیر لە پۆستێکیدا لە سۆشیال میدیا ڕێککەوتنەکەی بە "رێککەوتنی تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد و داوای لە هاوبەشە هاوپەیمانییەکەی، وەزیری دارایی بیزالیل سمۆتریچ کرد، ئەگەر حکومەتی داگیرکەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، لە حکومەت بکشێتەوە.
بن گەڤیر لەو ڤیدیۆیەی کە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "با بچینە لای سەرۆک وەزیران (بینامین ناتانیاهۆ) و پێی بڵێین ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە قبوڵ بکات ئێمە لە حکومەت دەکشێینەوە."
زانراوە کە سمۆتریچ، هاوبەشی دیکەی هاوپەیمانییەکە، هەڵوێستێکی توندی وەک بن گەڤیر نەبووە و هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دژی ڕێککەوتنەکە بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.