لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بەهۆی بەردەوامی کەشوهەوای مەترسی ئاگرکەوتنەوە، ئاگری نوێ لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و شەپۆلێکی نوێی چۆڵکردنی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
کەشناسی نیشتیمانیی پێشبینی دەکات "هۆکارەکانی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە باشووری کالیفۆرنیا بەردەوامن".
دەوترێت ئاگرەکان کە ناویان لێنراوە سکاوت و ستۆن و لە ناوچەی ڕیڤەرساید کەوتووەتەوە. مەترسی زۆری ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی سان دیێگۆ ماوەتەوە، کە بای بەهێز لەوێ روودەدات.
شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوو بارودۆخی کەشوهەوا خراپتر دەبێت و ئەمەش ئەگەری هەیە ئاگری نوێی لێبکەوێتەوە.
زیانی گیان و زیانی ماڵی لە زیادبووندایە لە ئاگرکەوتنەوە کێوییەکان کە چەند ڕۆژێکە لە شاری لۆس ئەنجلس و دەوروبەری ویلایەتی کالیفۆرنیا بەردەوامە. بەپێی دوایین داتاکان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٤ کەس بەرزبووەتەوە.
ئاگرکەوتنەوەکان ناوچەیەکی فراوانی لە چەند ناوچەیەکی لۆس ئەنجلس گرتەوە و وێرانکارییەکی زۆری لێکەوتەوە. زیانێکی گەورە بە تایبەت لە ناوچەکانی پاسیفیک پالیسادز و ئیتۆن روویدا.
لەڕووی زیانەکانی موڵک و ماڵی، شارەزایان مەزەندە دەکەن کە کۆی زیان و زیانە ئابوورییەکانی زریانی با و ئاگرکەوتنەوەی کێوییەکانی باشووری کالیفۆرنیا لە نێوان ٥٢ بۆ ٥٧ ملیار دۆلار دەبێت، بەڵام بەلایەنی کەمەوە بە ١٥٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.