هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێ شەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم٢٢ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
یانەی ئەسیران و دایرەی کاروباری ئەسیران و ئەسیرانی پێشوو راگەیاند، زۆربەی ئەسیرەکان لە شاری ئەلخەلیل دەستبەسەر کراون و ئەوانەی دیکە لە شارەکانی تولکەرم، رامەلڵا، بەیت لەحم و توباس دەستبەسەر کراون.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە دوێنێ شەوە لانیکەم ٢٢ فەلەستینی دەستبەسەر کراون و لە کاتی هێرشەکان ماڵەکان تاڵاو کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٨٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٤٥٣ کەسیش بریندار بوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە راگەیاندێک راگەیاند، "وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگیری بەتایبەتی قەتەر و میسر دەردەبڕێت."
رژێمی داگیرکەر حەماسی بە پێشێڵکردنی ماددەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات کە بە ناوبژوانی قەتەر، میسڕ و ئەمریکا پەسەند کرا و حەماس پابەندبوونەکەی بە رێککەوتنەکە راگەیاند.