جیۆرا ئایلاند، بەناوی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی کە بە سەرچاوەی "پلانی ژەنەراڵەکان" سەبارەت بە گەمارۆی توندی باکووری غەززە و ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەوێ دەزانرێت، رایگەیاند کە شەڕ کۆتایی هاتووە و حەماس ئامانجەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا."
ئایلاند لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ماریڤی میدیای سەهیۆنی دوای هاتنە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، وتی، "حەماس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، نەک هەر ئامانجەکانی خۆی بەدەستهێنا، بەڵکو ڕێگری لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان کرد."
ئایلاند وتی، "شەڕ کۆتایی هاتووە و بەردەوام نابێت، ئەم شەڕە شکستی گەورەی ئیسرائیلە لە غەززە."
ئایلاند کە بە باوکی "پلانی ژەنەراڵەکان" دادەنرێت سەبارەت بە گەمارۆدانی توندی باکووری غەززە و ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەوێ، وتی، "ئەم شەڕە بە هۆکارێکی زۆر سادە شکستە؛ لە ڕوانگەی خۆیەوە، حەماس نەک هەر سەرکەوتوو بوو لە ڕێگریکردن لە ئیسرائیل لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە هەمان کاتدا، ئامانجەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆنترۆڵی خۆی پاراست (لە غەززە.)"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا راگەیاند، دوێنێ لە ئەنجامی وەگەڕان و تەقینەوەی تانکەرێک لانیکەم ٨٠ کەس مردن.
لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەناری غەززە و چوونە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، وێنەی ئۆتۆمبێلە داگیرکەرەکان کە لە بۆسەی بەرخۆداندا لەناوچوون بینران.
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.