ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سوێندی یاسایی دەخوات و بە فەرمی دەستبەکار دەبێت.
ترامپ کە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دوای مەراسیمی سوێندخواردن بۆ دووەمین جار وەک سەرۆکی وڵات دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
دەستنیشان کرا، بەهۆی ساردی زۆر لە واشنتۆنی پایتەخت ئاهەنگی سوێندخواردنەکە لە باغچەی کۆنگرێسەوە گواسترایەوە بۆ ناوەوەی بینای کۆنگرێس.
دوای سەردانکردنی کڵیسای مێژوویی ست جۆن، ترامپ و هاوسەرەکەی لە مەراسیمی تەقلیدی لە کۆشکی سپی ماڵئاوایی لە جۆ بایدن و جیل بایدنی هاوسەری دەکەن.
ترامپ لەبەردەم دادوەری باڵای دادگای باڵا جۆن ڕۆبەرتس، کاتژمێر ١٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ سوێندی یاسایی دەخوات و دواتر ترامپ یەکەم وتاری خولی دووەمی خۆی پێشکەش دەکات.
دوابەدوای ئەو مەراسیمە، ترامپ هەندێک بەڵگەنامەی فەرمی پەیوەست بە سەرۆکایەتییەکەی لە بینای کۆنگرێس پڕدەکاتەوە و میوانداری نانخواردنی نیوەڕۆی تەقلیدی بۆ ئەندامانی کۆنگرێس دەکات.
دوای مەراسیمەکە و دانیشتنەکانی کۆنگرێس، ترامپ بەرەو کاپیتال ون ئارێنا دەڕوات و لەوێ قسە بۆ لایەنگرانی دەکات.
دواتر دەچێتە کۆشکی سپی، لە یەکەم ڕۆژی خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا چەندین فەرمانی جێبەجێکردن واژۆ دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٩١ کەس.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک کە داگیرکەران لەدوای خۆی بەجێیان هێشتبوو ٣ منداڵ و ٤ کەسیش بەهۆی گولڵە بریندار بوون.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە تەرمی ٣٩ مەدەنی دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران شەهید بوبوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتەکان شەو لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری شاری توباس ئەفسەرێکی داگیرکەر کوژرا و ٣ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوون.