رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی زایۆنیستەکان لە سەدا ٩٢ی ماڵەکان لە غەززە وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) rرایگەیاند، لەسەدا ٩٢ی ماڵەکانی کەناری غەززە، واتە نزیکەی ٤٣٦ هەزار ماڵ بەهۆی هێرشەکەوە وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.
لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژییە داگیرکارییەدا، لە سەدا ٩٠ی خەڵکی مەدەنی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین، دکتۆر ریک پیپەرکۆرن وتی، "راگەیاندنی ئاگربەست هیوایەک دەڕەخسێنێت، بەڵام ئەو تەحەدایەی لە پێشە سەرسوڕهێنەرە. چارەسەرکردنی پێداویستییە گەورەکان و گەڕاندنەوەی سیستەمی تەندروستی ئەرکێکی ئاڵۆز و قورس دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی قەبارە و ئاڵۆزی ئۆپڕاسیۆنەکان و سنووردارکردنەکانیان."
ئاگربەست لە کەناری غەززە دوێنێ کاتژمێر ١١:١٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و یەکەمین ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەنجام دران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٩١ کەس.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک کە داگیرکەران لەدوای خۆی بەجێیان هێشتبوو ٣ منداڵ و ٤ کەسیش بەهۆی گولڵە بریندار بوون.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە تەرمی ٣٩ مەدەنی دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران شەهید بوبوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتەکان شەو لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری شاری توباس ئەفسەرێکی داگیرکەر کوژرا و ٣ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوون.